به‌ڵێن عوسمان به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی په‌یوه‌ندی و یه‌كتر ناسینی له‌نزیكه‌وه به‌رواری 23/6/2010 شاندَكی ئۆفیسی بازیانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان كه پێكاهتبوون له (مه‌ریوان ئیبراهیم-به‌رپرسی سه‌نته‌ر) (محمد خدر-كارگێڕی ئیداره و دارایی) (ئارام ڕه‌حیم-كارگێڕی چالاكییه‌كان) (به‌ڵێن عوسمان-كارگێڕی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری) سه‌ردانی هه‌ردوو ئۆفیسی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوكی سه‌نته‌ریان كرد. له‌سه‌ردانه‌كاندا كه 3 كاتژمێری خایه‌ند باس باس له‌كار و چالاكییه‌كانی هه‌ر ئۆفیسێك كرا و هه‌روه‌ها بیروڕاش ئاڵوگۆڕ كرا له‌پێناو پڕۆژه و هه‌نگاوی نوێتر و باشتر. محمد خدر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانه‌وه به سایتی په‌نجه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند: "گرنگی ئه‌م سه‌ردانه له‌وه‌دا بوو له‌نزیكه‌وه ئاگادری كاروچالاكییه‌كانی ئه‌و ئۆفیسانه بوین و بیروڕا له‌سه‌ر پڕۆژه و كاره‌كانی یه‌كتر ئاڵوگۆڕ كرا و سوود له بۆچوونه‌كانی یه‌كتر وه‌رگیرا" هه‌روه‌ها ووتیشی: "له‌نزیكه‌وه ئاشنا بووین به یه‌كتر و ئه‌زموونی ئۆفیسه‌كان سوودمان له‌خاڵه ئیجابیه‌كان وه‌رگرت بۆ ئێستا و ئاینده". شایه‌نی باسه ئه‌م سه‌ردانانه‌ی سه‌نته‌ر بۆ ئۆفیسه‌كانی تر یه‌كێكی تره له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئۆفیسی بازیان و له‌مانگه‌كانی داهاتووشدا ئه‌م سه‌ردانانه بۆ ئۆفیسه‌كانی تر به‌رده‌وامی ده‌بێت.