دوای ئه‌وه‌ی فیلمی (كه‌س له‌پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه)، به‌همه‌نی قوبادی له‌فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (میدنیات سان) له‌فینله‌ندا نمایشكرا، رێزلێنانێكی تایبه‌ت له‌به‌همه‌ن قوبادی گیرا. فیلمی سینه‌مایی (كه‌س له‌پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه) له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له‌میانه‌ی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (میدنیات سان) MIDNIGHT SUN له‌شاری هێلسینكی له‌وڵاتی فینله‌ندا نمایشكرا. له‌و فێستیڤاڵه‌دا رێوره‌سمێكی تایبه‌ت بۆ رێزلێنان له‌به‌همه‌ن قوبادی سازكرا‌و تێیایدا فیلمه بڵنده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و سینه‌ماكاره نمایشكران، كه بریتیبوون له فیلمه‌كانی (ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان، كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن، نیوه مانگ). فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (میدنیات سان) ساڵی 1986 دامه‌زراوه‌و ئه‌م ساڵ خولی بیست‌و پێنجه‌مینی ئه‌و فێستیڤاڵه له‌رۆژانی 16-20/6 ده‌ستیپێكرد، كه له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین فیلمسازی جیهانی ناودار ئاماده‌ی بوون‌و فیلمه‌كانی (تێترۆ) له‌ده‌رهێنانی فرانسیس فۆرد كاپۆلا، فیلمی سینه‌مایی (كۆپی وه‌كو ئه‌سڵ)، له‌ده‌رهێنانی عه‌باس كیارۆسته‌می‌و چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی دیكه پێشكه‌ش كران. له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژی 13/6 فیلمی سینه‌مایی (كه‌س له‌پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه) له‌دوایین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیدا له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌دروشمی (ته‌نیا بۆ رۆژێك با هه‌موومان ببینه پشیله‌یه‌كی ئێرانی)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسافه له‌سینه‌ماتێكی شاری پاریس له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌شكرا. http://www.nnmnm.com