ژماره‌ی سه‌ردان : English | کوردی
:هاوكاری‌ كردنی‌ سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانیاری‌ و هۆشیاری‌ و رۆشنبیری‌ و یاساپه‌روه‌ری‌ له‌لای‌ لاوان ئامانجی‌ ئێستاو داهاتومانه
داكۆكی‌ كردن له‌ پرسه‌كانی‌ لاوان له‌ رێگای‌ فشار خستنه‌ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی‌ بریار ئامانجی سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ چالاكی‌ لاوانه‌
گه‌شه‌پێدانی‌ گیانی‌ مه‌ده‌نی‌ بوون و كاركردن له‌ سه‌ر نه‌هێشتنی‌ توندو تیژی‌ و راهێنانی‌ لاوان له‌سه‌ر گیانی‌ پێكه‌وه‌ ژیان گرینترین ئامانجمانه
(له‌ كوێ‌ ژیان و ئارامیت هه‌بوو, ئه‌وێ‌ وولاَتی‌ تۆیه‌)

به‌شی‌ یه‌كه‌م
دیـدار نانــــه‌كه‌لی‌
ئینتیمابوون بۆ خاك وولاَت , به‌ هه‌موو واتا و لێكدانه‌وه‌كانی‌ بریتیه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ و ئه‌شق له‌گه‌ڵ دار و به‌ردی‌ زێدێك كه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ ژیان, ئینسان تێدا دێته‌ وجود. ئه‌و به‌رگری‌ و پاراستنه‌ی‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ خولقانیه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ سیفاته‌ ئیجابیه‌كانی‌ ده‌بێت و به‌رامبه‌ر زۆرله‌ ڕووداو و پێشهاته‌كانی‌ ژیانی‌ به‌كاری‌ دێنێت. به‌ شێكی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ بۆ به‌رده‌وامی‌ دان به‌و هه‌ست و ئه‌وینه‌ی‌ بۆ خاك به‌كارده‌خرێ‌. موحیبه‌تیش پرۆسه‌یه‌كی‌ هێنده‌ ساكار و ئاسان نیه‌ هه‌موو كه‌سێك جێگای‌ بۆ بكاته‌وه‌ له‌ هه‌ست و ده‌روون و دڵی‌ خۆی‌. له‌ ژیانی‌ هه‌رتاكێكی‌ كۆمه‌ڵگادا هۆكار و بنه‌ما بۆ بنیاتی‌ خۆشه‌ویستی‌ جۆربه‌جۆره‌. خۆشه‌ویستی‌ ڕاسته‌قینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاكۆتایی‌ ته‌مه‌ن كاڵ نه‌بێته‌وه‌.وه‌لێ‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆ خاك به‌ دایكی‌ موحیبه‌ت ده‌ناسرێت.چونكه‌ له‌وێدا ئه‌شق بۆ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ژیان دروست ده‌بێت.یان به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌. ئه‌و ئه‌شقه‌ی‌ بۆ خاك و وولاَت هه‌یه‌ به‌ لانه‌ و بێشكه‌ی‌ ئه‌وینه‌كانی‌ دیكه‌ دا ده‌نرێت. ئه‌وه‌ی‌ ئێستا دركی‌ پێده‌كرێت و بۆته‌ باس و خواسی‌ میدیا و توێژه‌ره‌كان نه‌ بوونی‌ ئه‌و ئینتیما زۆر پێویسته‌یه‌ بۆ خاك, له‌ لایه‌ن زۆرینه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ گه‌نجی‌ كوردستان.كه‌ زۆر هۆكار هه‌ن بۆ دروست بوونی‌ ئه‌و حاله‌َت و دیارده‌یه‌.چونكه‌ له‌ هیچ شوێن و سه‌رده‌مێك ناتوانرێت ئه‌شق و خۆشه‌ویستی‌ به‌ زۆره‌ملێ‌ تێكه‌ڵ به‌ خوێن و ئاكاری‌ هه‌ركه‌سێك بكرێت و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌ی‌ ئه‌قڵ و توانای‌ مرۆڤــ. بۆیه‌ ده‌بێ‌ هه‌موومان سه‌ربه‌ستی‌ و هه‌ق بده‌ینه‌ چۆنیه‌تی‌ لێكدانه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كردنی‌ هه‌موو گه‌نجانی‌ وولاَت سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌.چونكه‌ ئه‌و خاك و وولاَته‌ نه‌بۆته‌ جێگای‌ متمانه‌ و سایه‌ و سێبه‌ری‌ حه‌سانه‌وه‌ی‌ ئه‌به‌دیان. به‌ڵكو زۆر جار هۆكاری‌ واهه‌ن ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ دروست بوونی‌ ڕق و بێزاری‌ له‌و خاكه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆشه‌ویستیه‌كمان هه‌بێت ده‌بێ‌ بۆ ئه‌و بێت.هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ بۆ وولاَت نه‌ما هه‌رگیز بۆ لایه‌نه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ژیانیش نابێت..گه‌نج له‌ وولاَتی‌ ئێمه‌دا هه‌موو كات په‌راوێزخرا و ته‌نانه‌ت به‌ش خوراوه‌. له‌ ساده‌ترین بنه‌ماكانی‌ ژیان بێ‌ به‌شه‌. نه‌ خه‌مخۆرێكی‌ ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه‌ نه‌ سیاسه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردن تروسكایی‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێگا دروست و سه‌ركه‌وتووه‌كان. ئاینده‌یه‌كی‌ ته‌مومژ و ئێستاشیان نائومێدیه‌. چونكه‌ هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌ به‌ر نایانگه‌یه‌نێت به‌ ئامانج. ئه‌وه‌تا له‌ بواری‌ خوێندن و په‌روه‌رده‌ به‌ بوونی‌ چه‌ندین گرفت و سیسته‌مێكی‌ نادروستی‌ خوێندن سه‌ریان لێ‌ شێواوه‌ و دوواجاریش به‌و زانكۆ و كۆلیژه‌ی‌ كه‌ حه‌ز و خولیایانه‌ پێی‌ ناگه‌ن و ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ ئاڵۆز. دووای‌ ده‌رچوونیش نه‌ دامه‌زراندن هه‌یه‌ و نه‌ له‌ دامه‌زراندنیش كار به‌ شاره‌زایی‌ و پسپۆریه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت. لێره‌دا ته‌واوی‌ ماندووبونی‌ خوێندنی‌ به‌هه‌ده‌رچوو. له‌ بواری‌ كاركردنیش ته‌واوی‌ ئه‌و كۆمپانیا و ڕێكخراوانه‌ی‌ ئێستا له‌ گۆره‌پانی‌ كوردستاندا هه‌ن ده‌ره‌كین و نه‌ك بۆخۆیان ده‌ستی‌ كاری‌ بیانی‌ به‌كاردێنن به‌ڵكو حكومه‌ته‌كه‌شمانیان له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی‌ خۆیان ڕاهێناوه‌ و پشت به‌ كادیر و كرێكاری‌ بیانی‌ ده‌به‌ستن. ئه‌وه‌ش له‌ بنیاتی‌ ژیان و پێكهێنانی‌ لانه‌یه‌ك, هیچ گه‌نجێك نیه‌ پاش دروستكردنی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ توشی‌ سه‌دان گیروگرفتی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ نه‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ نه‌بوونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوون و ده‌رفه‌تی‌ كار تا ده‌گاته‌ ڕاده‌ی‌ لێك جیابونه‌وه‌, كه‌ ئێستا ته‌لاَق بۆته‌ دیارده‌یه‌ك و ڕێژه‌كه‌ی‌ رۆژ به‌ ڕۆژ له‌ زۆربوون و زیادبوون دایه‌.له‌ كاتێك چینێكیش هه‌ر له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ بێ‌ ماندوبوون و هه‌ولێك جیاوازی‌ زه‌وی‌ و ئاسمانیان دروستكردوه‌ له‌ ژیان و گوزه‌ران.به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س بزانێت ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌ی‌ كوردستان له‌ كوێ و به‌چی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و پله‌یه‌.ئاخر ناره‌حه‌تی‌ گه‌نجی‌ كورد سه‌ره‌تا له‌ نه‌بوونی‌ ئه‌و نا عه‌داله‌تیه‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا هه‌مووی‌ سامانی‌ ئه‌و میلله‌ته‌یه‌ و به‌شی‌ هه‌رتاكێكی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه‌.ده‌بێ‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ ویستویه‌تی‌ به‌ ماندووبون و هیلاكی‌ و دڵسۆزی‌ كاربكات و ژیانی‌ بگوزه‌رێ‌ به‌ هه‌ناسه‌ ساردیه‌وه‌ چاو له‌ مل ئه‌ستوربوونی‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژی‌ ئه‌و نه‌هه‌نگانه‌ بكات. له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و پێشبركێیه‌ش له‌ دروست بوونی‌ سه‌رمایه‌دار له‌ كوردستان ته‌واوی‌ كار و پیشه‌ و جموجۆلی‌ ئه‌و وولاَته‌ تێكه‌ڵ به‌ بازرگانی‌ كردن بوونه‌.دكتۆر و ئه‌دازیار و پارێزه‌ر و مامۆستا و ................ ئه‌وه‌نده‌ له‌ پیشه‌كه‌ی‌ خۆیان سه‌ركه‌وتوو نین ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ و بنیاتنانی‌ ڕێگه‌ بازرگانیه‌كه‌ شاره‌زا و پسپۆرن. به‌هۆی‌ چه‌ندیــــن سیاسه‌تی‌ بێزاركه‌ر و هۆكاری‌ كاریگه‌ری‌ دیكه‌ گه‌نج له‌و وولاَته‌ی‌ ئێمه‌ له‌وپه‌ڕی‌ ئه‌قلیانه‌تی‌ خۆی‌ دایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی‌ ئینتیمابوون بۆ وولاَت به‌ دووای‌ حه‌قیقه‌تی‌ ژیان دا بگه‌ڕێت و بیر له‌و ئاینده‌ ته‌واو وێرانه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌.با ئینتیما و خه‌مخۆریه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌بێت بونه‌ته‌ خاوه‌ن و مولكداری‌ سه‌ره‌تا و كۆتایی‌ ئه‌و وولاَته‌ و به‌ ڕه‌واش نابینن باس له‌ ئاینده‌ و ژیان و گوزه‌رانی‌ گه‌نج بكرێت.ئاخر به‌لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ گه‌نج توێژێكی‌ بێ‌ سود و كاریگه‌ر و ده‌ست و پێ‌ سپیه‌.له‌ توانیان دانیه‌ له‌و خه‌رمانه‌ پڕ له‌ به‌ره‌كه‌ته‌ی‌ ئه‌وان ببینن.چاویشیان له‌ ئاست ئاوه‌دانی‌ و ئارامی‌ وولاَتدا كزه‌ ئه‌گه‌رچیش با هه‌زار كۆسپ و گیروگرفتیان هه‌بێت و سالاَنه‌ش به‌ده‌یانیان له‌ ئه‌نجامی‌ بێ‌ ئومێدبونیان له‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و دۆخه‌ تاریكه‌ ڕێگاكانی‌ مه‌رگ هه‌ڵبژێرن.
dedar_nanakaly@yahoo.com

Monday, July 05, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌.
بیرو ڕای خۆت بنێره‌...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
 
 
تاچه‌نده‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆیان هه‌ستاون


ژماره‌: 17

زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده‌
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده‌
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده‌.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به‌ سێ كارمه‌نده‌
All Rights Reserved yadc