ژماره‌ی سه‌ردان :
English
|
کوردی
:هاوكاری كردنی سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و هۆشیاری و رۆشنبیری و یاساپه‌روه‌ری له‌لای لاوان ئامانجی ئێستا‌و داهاتومانه
داكۆكی كردن له پرسه‌كانی لاوان له رێگای فشار خستنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بریار ئامانجی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه
گه‌شه‌پێدانی گیانی مه‌ده‌نی بوون و كاركردن له سه‌ر نه‌هێشتنی توند‌و تیژی و راهێنانی لاوان له‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه ژیان گرینترین ئامانجمانه
ئۆفیسی شاره‌زوری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان و ڕێكخراوی RELIEF ی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی كادری ڕێكخراوه‌یی بۆ ڕێكخراوه‌كانی شاره‌زور جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
كاروان – شاره‌زور
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان ئۆفیسی شاره‌زور به‌هاوكاری ڕێكخراوی RELIEF ی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی كادری ڕێكخراوه‌یی بۆ ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی قه‌زای شاره‌زور جێبه‌جێ ده‌كات.
كه‌ریم جافر به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی شاره‌زوری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان به‌سایتی په‌نجه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت وكۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ وپه‌یوه‌ست به كادر‌و كاری ڕێكخراوه‌یی تیایدا پێشكه‌ش ده‌كرێت وسه‌رجه‌می وانه‌كانیش له‌لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زاو ڕاهێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی RELIEF)،YADC) ده‌وترێته‌وه ،وه پانزه ڕێكخراوی ئافره‌تان وقوتابیان وسه‌نته‌ری لاوان به‌شدارن .
سه‌باره‌ت به‌ئامانجی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی شاره‌زوری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان وتی :پڕۆژه‌كه بۆ پێگه‌یاندنی كادری ڕێكخراوه‌ییه له‌ناو ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كانی شاره‌زور بۆ باشتركردنی ئه‌دای كاری ڕێكخراوه‌یی چونكه له‌ئێستادا شێوازی كاركردنی ڕێكخراوه‌كان شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌قلیدی وه‌رگرتوه‌وباش ئه‌دای كاری خۆیان ناكه‌ن ئه‌توانم بڵێم ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕزگاركردنی ڕێكخراوه‌كانه له‌كه‌م جوڵه‌یی وبێ ئه‌زمونی ،هاوكات هه‌وڵێكی زۆر باشه بۆ ئاشنا بونی كه‌سانی ناوڕێكخراوه‌كان به سستمێكی گونجاو وتازه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی وچۆنیه‌تی نوسینی پڕۆژه‌و به‌ڕێوه‌بردنی كاری ده‌زگایی ، یه‌كه‌مجاریشه كاری له‌وشێوه له‌شاره‌زور ئه‌نجام بدرێت و له كۆتایشدا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی RELIEFبڕوانامه ئه‌درێته كادره‌كان .
Monday, July 19, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه.
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
تاچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون
باش
مام ناوه‌ند
زۆركه‌م
ژماره:
17
ژماره‌کانی پێشوو...
ماڵپه‌رى كۆچ
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
سایتی پێنووسه‌کان
وكالة الأنباء التركية
وكالة أنباء نوفستي الروسية
وكالة أنباء رويتر
وكالة أنباء النرويج
اسوشيتد برس
radiosawa
زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به سێ كارمه‌نده
All Rights Reserved yadc