ژماره‌ی سه‌ردان :
English
|
کوردی
:هاوكاری كردنی سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و هۆشیاری و رۆشنبیری و یاساپه‌روه‌ری له‌لای لاوان ئامانجی ئێستا‌و داهاتومانه
داكۆكی كردن له پرسه‌كانی لاوان له رێگای فشار خستنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بریار ئامانجی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه
گه‌شه‌پێدانی گیانی مه‌ده‌نی بوون و كاركردن له سه‌ر نه‌هێشتنی توند‌و تیژی و راهێنانی لاوان له‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه ژیان گرینترین ئامانجمانه
كۆنگره‌كانی حیزب، جێگۆڕكێ به‌سه‌رۆكه‌كانیان ناكه‌ن
سلێمانی،په‌نجه‌ره:
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
سه‌رۆكه‌كانی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شكێنن
حیزب‌و لایه‌ن سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كورستان، تائێستاش له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ران یاخود یه‌كه‌م سه‌رۆكیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن‌و كۆنگره حیزبییه‌كانیش نه‌یتوانیووه جێگۆڕكێ به‌پۆستی یه‌كه‌م بكات.
مانه‌وه‌ی سه‌رۆك حیزبه‌كان له‌پۆسته‌كانیاندا، له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئه‌و حیزبانه چه‌ندین كۆنگره‌یان به‌ستووه، به‌ڵام كۆنگره‌كان نه‌یانتوانیووه ببێته هۆی گۆڕینی سه‌رۆكه‌كان‌و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات له‌حیزبدا.
سه‌رۆكه جێگیره‌كان
زۆرینه‌ی حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سی یه‌كه‌میان له‌دامه‌زراندنه‌وه تائێستا له‌پۆسته‌كه‌یدا به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌به‌رواری 1/6/1976 دامه‌زرێندراوه‌و سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه، تائێستاش جه‌لال تاڵه‌بانی (بۆ ماوه‌ی 34 ساڵ) كه‌سی یه‌كه‌م‌و سكرتێری ئه‌و حیزبه‌یه.
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تائێستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، دوای كۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا، ئیدریسی كوڕی پۆستی سكرتێری حیزبه‌كه‌ی وه‌رگرت‌و دواتریش پۆسته‌كه بۆ مه‌سعود بارزانی مایه‌وه.
پارتی دوانزه كۆنگره‌ی به‌ستووه‌و بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌ی سیانزه ببه‌ستێت، مه‌سعود بارزانیش ماوه‌ی زیاتر له‌بیست ساڵه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ئه‌و نه‌ریته‌ی كه به‌بڕوای چاودێران سه‌رۆكی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دایانهێناوه، حیزبه ئیسلامیه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه ساڵی 1994 دامه‌زرێندراوه‌و تائێستا پێنج كۆنگره‌ی به‌ستووه، دوا كۆنگره‌ی له‌مانگی پێنجی ساڵی 2008دا كراوه، به‌ڵام له‌كاتی دامه‌زراندنییه‌وه تائێستا (ماوه‌ی 16 ساڵ)، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارێتی ده‌كات.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه‌ساڵی 2002 له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیابووه‌ته‌وه‌و له‌و كاته‌وه دوو كۆنگره‌ی به‌ستووه، تائێستا عه‌لی باپیر ئه‌میریه‌تی‌و له‌دوا كۆنگره‌شدا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌سترا، تێیدا هه‌ریه‌ك له‌شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی به‌پێشه‌واو عه‌لی باپیری به‌ئه‌میری هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه له‌كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمان عه‌بدولعه‌زیز دامه‌زرێندرا، تائێستا سه‌ركردایه‌تی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولعه‌زیزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارێك بۆ په‌رت بوونی ئه‌و حیزبه له‌ساڵی 2002دا كه‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی لێجیابووه‌وه.
«كۆنگره، ناتوانێت سه‌رۆك بگۆڕێت»
دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه كۆنگره حیزبییه‌كانی ناتوانێت سه‌رۆكی حیزب بگۆڕێت.
مه‌نتك ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌مكه زانستییه‌كه‌ی كه‌حیزبی سیاسی كۆنگره ده‌به‌ستێت، ناتوانرێت به‌كۆنگره‌ی حیزبه كوردستانییه‌كان بوترێت كۆنگره، به‌ڵكو »كۆبوونه‌وه‌ی حیزبین‌و ناویان لێنراوه كۆنگره.»
به‌بڕوای ئه‌و چاودێره سیاسییه، »ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی حیزبه كوردییه‌كان ده‌یكه‌ن، ته‌نیا بۆ تازه‌كردنی شه‌رعیه‌ت به‌سه‌رۆك‌و ستافی سه‌ركردایه‌تی‌و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌نگه نامۆ‌و ناڕازییه‌كان ده‌به‌سترێن.»
دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك، گۆڕینی سه‌رۆك‌و ستافی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان له‌كۆنگره‌دا به‌حاڵه‌تێكی سروشتی‌و مافی ره‌وای ئه‌ندامی كۆنگره ده‌زانێت، پێشیوایه »كۆنگره‌ی حیزبه‌كانی كوردستان نه‌ك ناتوانن سه‌رۆكه‌كانیان بگۆڕن، به‌ڵكو نا‌وێرن بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌نه‌وه.»
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه »ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی حیزبه‌كان به‌ویستی سه‌رۆكه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئیتر ئه‌و كۆنگرانه چۆن ده‌توانن ئه‌و سه‌رۆكانه بگۆڕن؟.»
ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی سه‌رۆك،
به‌مه‌ترسی ده‌زانرێت
كادیرێكی پێشكه‌وتووی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، مانه‌وه‌ی سه‌رۆك حیزبه‌كان له‌پۆسته‌كانیاندا به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ناوده‌بات بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و ئاینده‌ی حیزبایه‌تی‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستاندا.
بێستون ژاڵه‌یی، مانه‌وه‌ی سه‌رۆك حیزبه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌پۆسته‌كانیاندا به‌نه‌ریتێكی خراپ ده‌زانێت‌و پێیوایه ئه‌و نه‌ریته په‌یوه‌ندی به‌عه‌قڵی حیزبایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كان‌و به‌شداربووانی كۆنگره‌كانه‌وه هه‌یه، كه به‌قوڵی باوه‌ڕیانوایه ئه‌گه‌ر حیزب نه‌مێنێت ئیتر هه‌موو شتێك تێكده‌چێت.
ژاڵه‌یی ده‌ڵێت »ئه‌و كلتو‌وره‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه سه‌رچاوه‌و ئیلهام له‌عه‌قڵی خێڵه‌وه وه‌رده‌گرێت‌و مه‌سه‌له‌كان له‌سه‌ر پیرۆزكردنی كه‌سه‌كان بنیاتنراوه.»
هه‌روه‌ها وتی »چاوگه‌ی كلتو‌وری ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی سه‌رۆكه‌كان له‌پۆسته‌كانیان عه‌قڵی خێڵه، له‌عه‌قڵی خێڵدا سه‌رۆك عه‌شیره‌ت به‌سه‌رۆك عه‌شیره‌تی له‌دایك ده‌بێت‌و هه‌رواش ده‌مرێت.»
ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه له‌سستمی حیزبایه‌تی كوردستاندا به‌حیزبه عه‌لمانی‌و ئیسلامی‌و چه‌پ‌و راسته‌كانیشه‌وه، هیچ حیزبێك نه‌یتوانیووه كلتو‌وری مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان له‌پۆسته‌كانیان تێپه‌ڕێنێت.
به‌بڕوای ئه‌و، مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان له‌پۆسته‌كانیاندا، بانگه‌شه‌ی هه‌موو حیزبه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ژاڵه‌یی ده‌پرسێت، »سه‌رۆك حیزبێك ئاماده نه‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، چۆن چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێبكه‌ی له‌كاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا پۆسته‌كه‌ی چۆڵ بكات؟.»
حیزبه‌كان درێژكراوه‌ی سه‌رۆكه‌كانیانن
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێیوایه سه‌رۆكی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات وا راهێنراون بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌پۆسته‌كانیاندا بمێننه‌وه‌و هه‌موو چه‌مكه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن.
به‌بڕوای ئاواتی شێخ جه‌ناب، حیزبایه‌تیكردن له‌كوردستاندا وایلێهاتووه هه‌موو حیزبه‌كان له‌سه‌رۆكه‌كاندا كورت بوونه‌ته‌وه، سه‌رۆكه‌كان سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامبوونی حیزبه‌كانن نه‌ك جه‌ماوه‌ر.
وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت »ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حیزبه‌كان نه‌مێنن، په‌یوه‌ندییه‌كان‌و سه‌رچاوه‌ی داهات‌و ئامرازه‌كانی به‌رده‌وامبوونی حیزبه‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.»
ئاواتی شێخ جه‌ناب، وتی »ئه‌و ئۆرگانانه‌ی پێشر به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كراون درێژكراوه‌ی سه‌رۆك بن، كارمه‌نده‌كانیان موماره‌سه‌ی سلوكی سه‌رۆكه‌كان ده‌كه‌ن، تاوایلێدێت سه‌رۆك كۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات له‌ناو حیزب‌دا.»
ده‌رباره‌ی دۆخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌پۆسته‌كه‌یدا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌كه پێیوایه »نابێت گۆڕان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا به‌راورد بكرێت، چونكه گۆڕان ته‌مه‌نی كورته‌و كۆنگره‌شی نه‌به‌ستووه، بۆیه نازانرێت ده‌بێته نه‌ریت یان نا.»
«كۆنگره‌ی پارتی ناتوانێت
بارزانی بگۆڕێت»
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌كۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتی كه‌بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حیزبه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه وه‌كو چۆن كۆنگره‌ی حیزبه‌كانی تر نه‌یتوانی سه‌رۆك بگۆڕێت، هه‌مان سیناریۆش له‌كۆنگره‌كه‌یاندا دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پارتی كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به هاوڵاتی وت »له‌ئێستاوه دیاره‌و هه‌موو كادیرانی پارتیش ده‌یزانن، له‌كۆنگره‌ی داهاتووی پارتیدا كاك مه‌سعود به‌سه‌رۆك‌و نێچیره‌ڤانیش به‌جێگری هه‌ڵده‌بژێردرێن.»
به‌رپرسه‌كه، پێیوایه مه‌سعود بارزانی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ری پارتیدا به‌سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما ته‌ماشا ده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕوانناكرێت له‌كۆنگره‌شدا كه‌س ركابه‌رێتی بكات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پارتی، باس له‌وه‌ده‌كات كه مه‌سعود بارزانی تا به‌شێوه‌ی ئێستا باری ته‌ندروستی باش بێت، پێناچێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی پارتی ببێت.
هه‌روه‌ها وتی »بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداریش ببێت، ئه‌وا ئه‌ندامێكی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌جێگه‌كه‌ی داده‌نرێت.»
به‌رپرسه باڵاكه‌ی پارتی، نموونه‌یه‌كی زیندووی بۆ سه‌لماندنی ئاماده‌نه‌بوونی بارزانی بۆ ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی پۆسته‌كه‌ی هێنایه‌وه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كاته‌ی واده‌ی كابینه‌ی پێنجه‌م كۆتایی پێهات‌و مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرایه‌وه، نێچیره‌ڤان بارزانی داوایكردووه پۆستی سه‌رۆكی حیزبی به‌وه‌كاله‌ت پێبدرێت، تا ئه‌وكاته‌ی بارزانی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییكردنی هه‌رێم ته‌واو ده‌كات.
وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت »به‌ڵام كاك مه‌سعود داواكه‌ی كاك نێچیره‌ڤانی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماده نه‌بوو پۆسته‌كه‌ی به‌وه‌كاله‌ت پێبدات.»
hawlaty
Monday, July 19, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه.
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
تاچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون
باش
مام ناوه‌ند
زۆركه‌م
ژماره:
17
ژماره‌کانی پێشوو...
ماڵپه‌رى كۆچ
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
سایتی پێنووسه‌کان
وكالة الأنباء التركية
وكالة أنباء نوفستي الروسية
وكالة أنباء رويتر
وكالة أنباء النرويج
اسوشيتد برس
radiosawa
زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به سێ كارمه‌نده
All Rights Reserved yadc