ژماره‌ی سه‌ردان :
English
|
کوردی
:هاوكاری كردنی سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و هۆشیاری و رۆشنبیری و یاساپه‌روه‌ری له‌لای لاوان ئامانجی ئێستا‌و داهاتومانه
داكۆكی كردن له پرسه‌كانی لاوان له رێگای فشار خستنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بریار ئامانجی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه
گه‌شه‌پێدانی گیانی مه‌ده‌نی بوون و كاركردن له سه‌ر نه‌هێشتنی توند‌و تیژی و راهێنانی لاوان له‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه ژیان گرینترین ئامانجمانه
پرسی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه‌كانی له كوردستاندا
رِيَبوار على
ئایا بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستاندا هه‌یه‌و چۆنه؟
1- جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان له كوردستاندا حزب‌و حكومه‌ت تێكه‌ڵاون‌و هه‌موو ژیانیان حزباندوه كۆمه‌ڵگه‌ی حزبی له بری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان درووست بووه .
2- جیاوازی ده‌وڵه‌ت (حكومه‌ت)و بازاڕ، بازاڕی كوردستان هه‌مووی هی ئه‌م دوو حزبه‌یه‌و بازاڕ‌و حزب یه‌كن‌وهه‌موو دامه‌زراوه ئابووره‌یكان سه‌ر به دوو حیزبه‌كه‌ن .
3- مانای هاوڵاتی بوون‌و پێوه‌ری گرنگی تواناكانی هاوڵاتی، پێوه‌ری سه‌ره‌كی له كوردستان (ته‌زكی یه حزب)و انتیمای حزبی، بنه‌مای دامه‌زراندو پێوه‌ری هاوڵاتی بوونه.
4- دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوجه‌یان سه‌ر به خۆێیت‌و له ژێر فشاری ئابووری حوكومه‌تدا نه‌بن، هه‌مووی له حزبه‌وه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له حزبه‌كانی خۆیان. 5- دامه‌زراوه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان :
أ- دامه‌زراوه ئابووریه‌كان (كۆمپانیا، بانق، بازاڕی ئازاد، هه‌مووی ده‌سه‌ڵات كاسب ده‌كات‌و هه‌مووی له ڕێگه‌ی ئه‌وه ده‌بێت).
ب- سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌كان (كوردستان سیسته‌می سۆژیالیزم) به‌رسه‌دا زاڵه نه‌ك لیبڕاڵی، هه‌موو خۆیان دروستیان كردووه‌و ئه‌وانی تر حزبه‌كان تر به لاوازی‌و دوو كار بكه‌ن (مافی ئه‌و توێژه ، ببنه فشار به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه).
ج- ده‌زگا ڕۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌یه‌كان (زانكۆ ناوه‌ندكانی خوێندن) هه‌مووی حزبین‌و دامه‌زراندن تیاندا له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی یه.
هۆكاره‌كان چین؟
1- بوونی كلتووری‌و تاكڕه‌وی دیكتاتۆری له عیراق‌و كوردستان .
2- شه‌ڕی ناو خۆ‌و دوو پارچه‌یی كوردستان‌و جیاكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه‌و تاكڕه‌وی دوو هێزه‌كه.
3- دیارنه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌و فكری سیاسه‌تی ئه‌م هێزانه‌و كه خۆیان له ڕووكاردا بانگه‌شه‌ی دیموكراسی‌و ئازادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیكۆره ته‌نان هه‌ڵبژاردنه‌كان شكلین‌و ڕوكه‌شی ڕێكخراوه‌كانی دیموكراسی.
4- لاوازی خودی دام‌و ده‌زگا مه‌ده‌نی‌و ڕۆشنبیریه‌كان‌و ڕێكخراوه‌ی یه‌كان، به هۆی نا سه‌ر به‌خۆیی ئابوری و كاركردن به‌عه‌قڵی حیزبایه‌تی.
چی بكه‌ین بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان؟
1- گۆڕینی سیسته‌می سیاسی بۆ لیبراڵی‌و دیموكراسی‌و گۆڕینی ئه‌و مۆدیلانه‌ی پێشوو كه زیاتر تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری بوون.
2- گۆڕینی سیسته‌می ڕێكخراوه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ بوون به ڕێكخراوی مه‌ده‌نی ڕاسته‌قینه.
3- پشتگیری ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆو بره‌ودان به ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد.
4- كاكردن به سیسته‌می بازاڕی ئازاد‌و ڕێكخستنی باری ئابووری‌و ڕه‌قابه‌و چاودێری‌و ركابه‌ری ئازاد.
5- دروستكردنی چاودێری به سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه، به جۆرێك نه‌توانن هیج جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
6- سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ڕووی كارگێریه‌وه و دورخستنه‌وه‌یان له (ته‌زكیه) و به‌حزب كردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن.
7- گۆڕینی سیسته‌می خوێندن له كوردستان، به شێوه‌یه‌كی زانستی و سه‌رده‌میانه.
8-سیسته‌می كارگێری‌و دارایی له به‌ڕێوه بردنی ولاتدا بگۆڕێت، به جۆرێك شه‌فافیه‌ت و نه‌زاهیه‌ت دروسبكات.
9- بوونی حیزبی موعاڕه‌زو هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌قینه‌و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات به شێوازی ئاشتیخوازانه، كه له ده‌ستووردا چه‌سپابێت.
10- بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری مه‌ده‌نی بره‌ودان به گیانی ئازادی خوازانه‌ی توێژی گه‌نجان و لاوان .
Tuesday, July 27, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه.
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
تاچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون
باش
مام ناوه‌ند
زۆركه‌م
ژماره:
17
ژماره‌کانی پێشوو...
ماڵپه‌رى كۆچ
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
سایتی پێنووسه‌کان
وكالة الأنباء التركية
وكالة أنباء نوفستي الروسية
وكالة أنباء رويتر
وكالة أنباء النرويج
اسوشيتد برس
radiosawa
زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به سێ كارمه‌نده
All Rights Reserved yadc