ژماره‌ی سه‌ردان :
English
|
کوردی
:هاوكاری كردنی سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و هۆشیاری و رۆشنبیری و یاساپه‌روه‌ری له‌لای لاوان ئامانجی ئێستا‌و داهاتومانه
داكۆكی كردن له پرسه‌كانی لاوان له رێگای فشار خستنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بریار ئامانجی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه
گه‌شه‌پێدانی گیانی مه‌ده‌نی بوون و كاركردن له سه‌ر نه‌هێشتنی توند‌و تیژی و راهێنانی لاوان له‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه ژیان گرینترین ئامانجمانه
هه‌ژارانی وولاَته‌كه‌م ئاسووده بن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له خه‌متاندایه !!!
6/10/2010
صلاح ا‌لدین نجم ا‌لدین
هه‌ژارانی وولاَته‌كه‌م ئاسووده بن ئیتر خه‌م نابێته میوانی ئێوه ، چونكه وه‌زاره‌تێك له حوكمه‌ته خۆماڵیه‌كه‌ماندا هه‌میشه و به بێ ووچان له خه‌می سووك كردنی ئازاره‌كانتاندایه و په‌رژینی پۆلاَیینه بۆ به‌رگری له ژیانی ئێوه ..
كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانی وولاَته‌كه‌م ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌ر له مانگێكدا یه‌كجار سه‌ردانی عیاده‌ی دكتۆره‌كان بكه‌ن ئیتر ده‌بێت له‌و مانگه‌دا باری نائاسایی بۆ گیرفاتان ڕابگه‌یه‌نن ئاسووده بن جارێكی تر هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه بۆ وولاَتانی دراوسێ ( سوریا ، ئوردن ، ئێران ) و ئه‌وروپا نا ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كانتان ، چونكه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به نوێترین ئامێر و نه‌خۆشخانه و پێشكه‌وتووترین كادری پزیشكی له‌م وولاَته‌دا ئاماده‌ن و حوكمه‌تیش به‌شێك له خه‌رجی كاره‌كانتان ده‌گرێته ئه‌ستۆ وا شوكر بۆ خوا نه‌خۆشخانه چوار سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی سلێمانیش له قۆناغی گڕوگاڵدایه ..
ئه‌ی ئازاردارانی وولاَته‌كه‌م ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شێك له ژیانتان بوونه میوانی عیاده‌كانه ئێوه زۆر بێ ئارامن له خۆڕا خه‌ڵك تاوانبار و ناشیرین ئه‌كه‌ن زۆر په‌له‌تانه هه‌میشه به گله‌یین ، زمانتان پاراوه بۆ ڕه‌خنه گرتن هه‌واڵی زۆر خۆش بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی ژیانی ئێوه به‌ڕێوه‌یه ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگ چاوه‌ڕێتان ئه‌كات ، به‌لاَم هیوادارم له خۆشی ئه‌م ده‌ست كه‌وت و هه‌والاَنه‌دا كه‌س جه‌ڵته لێی نه‌دات و شه‌كره‌ی به‌رز نه‌بێته‌وه و نه‌شبوورێته‌وه .. له‌پڕ له‌ناو جێگه‌كه‌م ڕاپه‌ڕیم هه‌ندێك چاوم هه‌ڵگوڵفت و سه‌یرێكی ئه‌م لاولای خۆمم كرد هیچ نیشانه و ئاماژه‌یه‌كم نه‌بینی له‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا ، له‌خۆم پرسی قه‌یدی چییه ده‌شێ هه‌ندێك خه‌و به ڕاست بگه‌ڕێن و زوو بێنه دی ، با له‌خۆڕا كه‌س به كه‌مته‌رخه‌م دانه‌نێین .
دوای ئه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی ئه‌و ڕۆژه‌م ده‌ست پێ كرد له‌پڕ هه‌واڵێك بووبه میوانمان ( وه‌زیری ته‌ندروستی ه پێناو بلیتی عیاده‌كان له كوردستان به‌م جۆره ڕێك ده‌خات ، پزیشكی پسپۆر له ده هه‌زار دیناره‌وه ده‌بێت به بیست هه‌زار دینار وه ئاسته‌كانی خوار ئه‌مانیش به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ پازده هه‌ار دینار و ده هه‌زار دینار ) ده‌ست به‌جێ زانیم خه‌وه‌كه‌م به پێچه‌وانه‌وه هاته دی ئێستا جێگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و چینی ناوه‌ندی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه له كوێی ئه‌م بڕیاره‌دایه ؟ .
ئاخر خه‌ڵكی كڵۆڵی ئه‌م وولاَته به ده‌ست گرانی و بێ كاری و بێ بازاڕییه‌وه گرفتاره ، به چ ویژدانێك خه‌مێكی تری بۆ زیاد بكه‌یت ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌بوو حوكمه‌ت به پێی پلانێكی زانستی بازاڕی عیاده‌ی تایبه‌تی كه‌م بكردایه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی گرنگی دان و بوژاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه تا خه‌ڵكی هێنده په‌نا بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان نه‌به‌ن ، چونكه ئێستا بودجه‌یه‌كی باش له به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تدایه و هیچ كه‌س و یاسا و ده‌ستورێكیش ده‌ستی نه‌گرتووه .
ده‌بوو وه‌زیری ته‌ندروستی كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكردایه نه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی تایبه‌ت كه پزیشكانن چونكه ئه‌و توێژه به بێ ئه‌و بڕیاره‌ش دۆخی پیشه‌یی و زانستی‌یان له ئاستێكدایه كه بوارێكی فراوانیان پێ ده‌دات تا ژیانێكی بێ كه‌موكوڕ بسازێنن (عافێتیان بێت) ، نازانم جه‌نابی وه‌زیر چی به‌و مرۆڤانه ده‌ڵێت كه له مانگێكدا چه‌ند جارێك سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت ده‌كه ن ئه‌مه له كاتێكدایه كه داهاتی ئه‌م هاوولاَتیانه به به‌راوورد به توێژی پزیشكان نایه‌ته هه‌ژمار كه‌چی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاره‌كه‌ی به قازانجی پزیشكان شكاندووه‌ته‌وه . باشتر نه‌بوو وه‌زاره‌ت بیسه‌لماندایه كه حوكمه‌ت حوكمه‌تی خه‌ڵكه ، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕه‌چاو كردنی باری ژیان و گوزه‌رانی هاوولاَتیانی چینی ناوه‌ند و هه‌ژاران ؟.
با له وه زاره تی ته ندروستی بپرسین ئه‌رێ به ڕاست نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی گشتیت هێنده پێش خستووه كه خه‌ڵكی پێویستی به عیاده‌ی تایبه‌ت نه‌بێت تا ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژه دیاری كراوه‌كان نه‌بێت ؟، ئه‌ی ئه‌وه نییه عیاده تایبه‌ته‌كان جمه‌یان دێت له نه‌خۆش . با له وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بپرسین چ پلانێكی هه‌بووه و هه‌یه تا هه‌ژارانی وولاَته‌كه‌م هێنده له خه‌می سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیاندا نه‌بن بۆ وولاَتانی ده‌ره‌وه ئه‌مه له كاتێكدایه بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی ئًیًمه زیاتره له بوجده‌ی ئه‌و وولاَتانه‌ی كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردن ( ئوردن به نمونه ) .
خۆزگه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لایه‌كی له هه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه به‌سه‌ر چووانه ده‌كرده‌وه كه بازاڕه‌كانیان پڕكردووه و ده‌رخواردی هه‌ژارانی هه‌رێمه‌كه‌شمان ده‌درێت و كه‌سیش ناتوانێت ئینكاری ئه‌وه بكات به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاست و ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان كاریگه‌ری ئه‌م خواردنه به‌سه‌رچووانه‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت .
خۆزگه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌سوورانه له خه‌می پیس بوونی ئاو و هه‌وای ئه‌م وولاَته‌دا بووایه كه به‌شێكی زۆر له كێشه ته‌ندروستییه‌كانمان لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، نه‌ك خۆ سه‌رقاڵ كردن به ده‌ركردنی بڕیارگه‌لێك كه شوێنی ئیجابی له‌سه‌ر ئه‌و خالاَنه‌ی پێشه‌وه جێ ناهێڵێت بگره ئاسه‌واری خراپیشی ده‌بێت .
من هیوادارم ستافی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاك بزانن كه گیرفانی خه‌ڵك به گشتی وه‌ك گیرفانی چینه‌كانی سه‌ره‌وه نییه و ڕاگرتن و ڕازی كردنی خه‌ڵكه هه‌ژار و چینه ناوه‌نده‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا زۆر له‌پێشتره له توێژێكی دیاری كرا‌و ، ئومێده‌وارم وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌و بڕیاره‌یاندا بچنه‌وه و ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ن .
Thursday, June 10, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه.
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
تاچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون
باش
مام ناوه‌ند
زۆركه‌م
ژماره:
17
ژماره‌کانی پێشوو...
ماڵپه‌رى كۆچ
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
سایتی پێنووسه‌کان
وكالة الأنباء التركية
وكالة أنباء نوفستي الروسية
وكالة أنباء رويتر
وكالة أنباء النرويج
اسوشيتد برس
radiosawa
زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به سێ كارمه‌نده
All Rights Reserved yadc