ژماره‌ی سه‌ردان :
English
|
کوردی
:هاوكاری كردنی سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و هۆشیاری و رۆشنبیری و یاساپه‌روه‌ری له‌لای لاوان ئامانجی ئێستا‌و داهاتومانه
داكۆكی كردن له پرسه‌كانی لاوان له رێگای فشار خستنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بریار ئامانجی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه
گه‌شه‌پێدانی گیانی مه‌ده‌نی بوون و كاركردن له سه‌ر نه‌هێشتنی توند‌و تیژی و راهێنانی لاوان له‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه ژیان گرینترین ئامانجمانه
كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، یه‌كه‌م كێشه‌ی گه‌نجانه
6/13/2010
ئا: پشتیوان جه‌مال
راپرسییه‌ك ئاشكرایكردووه كه له‌ئێستادا گرفتی نیشته‌جێبوون كێشه‌یه‌كی هه‌ره‌سه‌ره‌كی گه‌نجانی كوردستانه، گه‌نجانیش پاڵپشتی له‌و راپرسییه ده‌كه‌ن، راوێژكارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت هه‌وڵی ته‌واوی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون.
به‌پێی راپرسییه‌كی په‌یمانگای كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به دیارترین ئه‌و كێشانه‌ی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان كه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، دیسانه‌وه كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به پله‌ی یه‌كه‌م‌و نایه‌كسانی به پله‌ی دووه‌م‌و (بێكاری‌و كه‌مده‌رامه‌تی) به پله‌ی سێیه‌م هاتوون.
له‌و راپرسییه‌دا كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامه‌كانی ئاشكراكرا، له (16-27/5) راپرسییه‌كه ئه‌نجامدراوه‌و تیایدا هه‌زار فۆرم به‌سه‌ر كوڕان‌و كچانی ته‌مه‌ن (18-35) ساڵدا دابه‌شكراوه‌و 985 فۆڕمیش به‌پڕكراوه‌یی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ په‌یمانگاكه‌و تیایدا كێشه‌ی نێشته‌جێبوون كه پله‌ی یه‌كه‌مه رێژه‌كه‌ی 26 % بووه، له‌پله‌ی دووه‌میشدا نایه‌كسانی هاتووه كه رێژه‌ی 20 %و بێكاری‌و كه‌مده‌رامه‌تییش به‌رێژه‌ی 18 % له‌پله‌ی سێیه‌مداو پله‌ی چواره‌میش پێشینه‌ی هاوسه‌رگیرییه به رێژه‌ی 15%، پله‌ش گرانی ناوبازاڕه به‌رێژه‌ی 11%..
په‌یمانگای كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان ساڵی 2005 دامه‌زراوه‌و تا ئێستا ده‌یان راپرسی له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه.
به‌رپرسی په‌یمانگای كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان، هێمن میرانی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه كه كێشه‌ی نیشته‌جێبوون یه‌كه‌مین كێشه‌یه رووبه‌ڕووی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ویستوویانه له‌و رێگه‌یه‌وه تێڕوانینی گه‌نج بزانن سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه‌و دواتریش ده‌ره‌نجامه‌كانی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
میرانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده حكومه‌ت هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری گرفتی نیشته‌جێبوون بكات، به‌ڵام هه‌نووكه‌ش كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هۆكاری كێشه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی به‌رده‌وامی دانیشتوان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنهێنان، وتیشی "ره‌نگه ئه‌م كێشه‌یه هه‌تا چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌دۆخی سیاسی كوردستان‌و عێراقه‌وه‌یه".
به‌شێكی زۆریش له‌گه‌نجان جه‌خت له‌و راپرسییه‌ی په‌یمانگای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام تائێستاش ئه‌و كێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئومێد ئه‌وڕه‌حمان فه‌رمانبه‌رێكی ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵه‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌ستگیرانداره‌و له‌ئێستاشه‌وه به‌دوای شوێنی نیشته‌جێووندا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا خێزانه‌كه‌ی بگوێزێته‌وه، به‌ڵام تائێستا شوێنێكی باشی ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌و وتی "ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌گه‌ڕێم بۆ خانوویه‌ك كه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوون بگونجێت، به‌ڵام ده‌ستم ناكه‌وێت، راسته كۆمپانیاكان خانو‌و شوقه بۆ هاوڵاتیان‌و به‌تایبه‌تیش گه‌نج دروستده‌كات، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك گرانه، هیوادارم حكومه‌ت ئاوڕێكی باشتر له‌گه‌نجان بداته‌وه به‌تایبه‌تی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون".
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری گه‌نجان، فازیڵ عومه‌ر له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه به‌هۆی سه‌قامگیربوونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، خواستی گه‌نجانیش له‌سه‌ر ژنهێنان زیادی كردووه‌و له‌و رووه‌شه‌وه به‌شێكی زۆری گه‌نج ده‌یه‌وێت دوور له‌ماڵی باوكیان بژین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستییان به‌شوێنی نیشته‌جێبون ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كابینه‌ی شه‌شه‌م هه‌وڵی ته‌واوی خۆی خستووه‌ته كار بۆ نه‌هێشتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون‌و وتی "حكومه‌تی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 300 ملیار دینار واته (300 ملیۆن دۆلار)ی ته‌رخانكرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام دواتر له‌په‌رله‌مان ئه‌و بڕه كه‌مكرایه‌وه بۆ 200 ملیۆن دۆلار، واته 50 ملیۆن دۆلاری خرایه‌ر سه‌ر كشتوكاڵ‌و 50 ملیۆنیشی خرایه سه‌ر سندوقی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیشته‌جێبوونیش راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌شێكی زۆری توێژی گه‌نج لێی سوودمه‌ند ده‌بن".
فازیڵ عومه‌ر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه حكومه‌ت ساڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابینكردنی ئه‌و بودجه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون بۆئه‌وه‌ی زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن‌و وتی "ده‌توانم بڵێم له‌چوار ساڵی داهاتوودا كێشه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌متر ده‌بێته‌وه".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری گه‌نجان، روونیكرده‌وه كه حكومه‌ت داوای له‌كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كردووه كه پێویسته هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له 44 هه‌زار دۆلار زیاتر نه‌بێت‌و پاره‌كه‌ش به‌قیستی كه‌م‌و درێژخایه‌ن له‌گه‌نجان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
awena
Sunday, June 13, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه.
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
تاچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون
باش
مام ناوه‌ند
زۆركه‌م
ژماره:
17
ژماره‌کانی پێشوو...
ماڵپه‌رى كۆچ
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
سایتی پێنووسه‌کان
وكالة الأنباء التركية
وكالة أنباء نوفستي الروسية
وكالة أنباء رويتر
وكالة أنباء النرويج
اسوشيتد برس
radiosawa
زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به سێ كارمه‌نده
All Rights Reserved yadc