English
|
کوردی
دایكانی سكپڕی جگه‌ره كێش منداڵه‌كانی ناو سكیان به‌ڕه‌و ڕووی مه‌رگێكی حه‌تمی ده‌كه‌نه‌وه
6/10/2010
عه‌باس ڕه‌حیم شوانی
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی منداڵان و ئافره‌تانی سك‌پڕ ڕایانگه‌یاند كه به‌سه‌ردا هاتنی دوكه‌ڵی جگه‌ره به‌سه‌ر ئافره‌تانی سكپڕدا , یان ڕاسته‌وخۆ كێشانی جگه‌ره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و دایكانه‌وه منداڵه‌كانی ناو سكیان ڕووبه‌ڕووی مردنێكی حه‌تمی ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی تێكچوونێكی گه‌وره‌ی فشاری خوێنی كۆرپه‌له‌كه و له‌مه‌رگێكی ڕاسته‌وخۆیان نزیك ده‌كاته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه تیمێكی پزیشكی و پسپۆڕ له په‌یمانگای – كارولینكسا – ی سویدی ئاشكرایانكرد كه ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ی كه دایكیان جگه‌ره كێشن , یان دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی خه‌ڵكانی تریان به‌سه‌ردا دێت تووشی تێكچوونێكی ته‌واوه‌تیی فشاری خوێن ده‌بن , كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ماندووكردنێكی به‌رچاوی ماسولكه‌كانی دڵی كۆرپه‌له‌كه , كه كاری ئه‌و ماسولكانه ناردنی خوێنه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی و دواتریش ڕووبه‌ڕووی مه‌رگێكی كتوپڕیان ده‌كاته‌وه .
ئه‌و زانا و پزیشكانه هه‌ستان به پشكنینی " 36 " منداڵ , كه ( 17 ) یان دایكیان جگه‌ره كێش بوو و ده‌ركه‌وت كه ئه‌و منداڵانه‌ی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه و له‌ڕێی خوێنی دایكیانه‌وه پێیان گه‌یشتووه تووشی كێشه‌ی گه‌وره بوون له لێدانی دڵیان و سوڕی خوێنیان تێك ده‌چێت و زۆربه‌ی كات ته‌نگه نه‌فه‌سن و ئه‌وه‌ش له‌ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیی دوای له‌دایك بوونیشیانه‌وه دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یان به‌سه‌ردا ده‌چێت , به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر سوڕی خوێنی منداڵه‌كه و فشار ده‌كه‌وێته سه‌ر ماسولكه‌كانی دڵیان و چوونی خوێن بۆ مێشكیان , جگه له‌وه‌ی كه له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا ماندوو ده‌بن و هه‌ندێك جاریش خه‌ویان لێناكه‌وێت و باری ده‌روونیان نائارام ده‌بێت .
دكتۆر – جاری كوهین – ی سه‌رۆكی تیمه پزیشكیه‌كه له‌و باره‌یه‌وه ووتی : توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان جگه‌ره كێشه , یان له‌نزیكی خه‌ڵكانی جگه‌ره كیشه‌وه داده‌نیشن كێشه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه له ڕێكخستنی سوڕی خوێن و لێدانی دڵیان و باش نه‌گه‌یشتنی خوێنی پاك بۆ مێشكیان و ڕۆژ به‌ڕۆژیش باری ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و به‌ره‌و ڕووی مه‌رگی كتوپڕیان ده‌كاته‌وه .
ئه‌و پسپۆڕانه ئه‌وه‌شیان ڕوونكرده‌وه كه له‌كاتی واز هێنانی دایكانی جگه‌ره كێش له كێشانی جگه‌ره , ده‌كرێت سێ یه‌كی منداڵانی تازه له‌دایك بوو له‌مردنێكی حه‌تمی ڕزگار بكرێن .
islampaik
Thursday, June 10, 2010
print Page
بیروڕاکان
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه.
بیر‌و ڕای خۆت بنێره...
ناو :
Email :
کۆمێنت :
تاچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون
باش
مام ناوه‌ند
زۆركه‌م
ژماره:
17
ژماره‌کانی پێشوو...
ماڵپه‌رى كۆچ
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
سایتی پێنووسه‌کان
وكالة الأنباء التركية
وكالة أنباء نوفستي الروسية
وكالة أنباء رويتر
وكالة أنباء النرويج
اسوشيتد برس
radiosawa
زیاتر...
سه‌نته‌ری شه‌وانی شــار پێویستی به‌كارمه‌نده
كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
رێكخراوی IRC ـ International Rescue Committee پێویستی به‌كارمه‌نده.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به سێ كارمه‌نده
All Rights Reserved yadc